کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کرماشان دووهەمین پارێزگای خەمگینە لە ئاستی ئێراندا

19:27 - 24 خەرمانان 2718

کوردستان میدیا: بە پێی لێکۆڵینەوەی زانکۆی جەهادی دانشگاهی، کرماشان دووهەمین پارێزگای خەمگینە لە ئاستی ئێراندا.

لە لێکوڵێنەوەیەکی زانکۆی جەهاد دانشگاهی، بە پێی پێوەرەکانی: چالاکی خۆشگوزەرانی، ڕازی بوون لە ژیان، سەرمایەی کۆمەڵایەتی، تەمەن، داهات، تەندروستی و گەشبینی و...هتد، کە کاریگەریان هەیە لەسەر ژیان، پارێزگای کرماشان پاش خوراسان دووهەمین پارێزگای خەمگینە لە ئاستی ئێراندا.

ئەو پێوەرانەی کە لەو لێکۆڵینەوەدا لەبەرچاو گیراون، بەشێکە لە داخوازییەکانی خەڵک لە ئێراندا و دەسەڵات لە دروستکردنی کەشی ژیان کاریگەری زۆری هەیە، کە دەسەڵاتی ڕێژیمی ئێران، خۆی بە لەنێوبردنی ئەو پێوەرانە، گەشبینی بە ژیانی لە نێو خەڵک بە تایبەت لە ڕۆژهەڵات زۆر هێناوەتە خوار.

پارێزگایەکی وەکوو کرماشان کە خەڵکەکەی لەگەڵ دیاردەکانی بێکاری، هەژاری، گیروودەبوون بە مادە هۆشبەر، خۆکۆژی و دەیان کێشە و گرفتێکی دیکە ڕووبەڕوون کە سەرچاوەی هەموویان ڕێژیمی فاشیستی ئێرانە و دروستکردنی ئەو قەیرانانە سیاسەتی سەرەکی ئەو ڕێژیمەیە و تەواوی هەوڵی ئەوەیە کە هیوا بە داهاتوو لە کوردستان بستێنێت.