کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کرێکاران له کوردستان، قوربانیی سیاسەتەکانی ڕێژیمی ئێرانن

12:48 - 7 رەزبەر 2719

کوردستان میدیا: لە شارەکانی کوردستان بەهۆی ئەوەیکە خەڵکێکی زۆر، بەتایبەت توێژی لاو بێکارن، لە شارە فارسنشینەکان کار دەکەن و زۆر جاریش تووشی ڕووداوی دڵتەزێن دەبنەوە یان بە بڕە پارەی کەم کار دەکەن.

بههۆی بێکاری لە کوردستاندا، سەرمایەدارەکانی شارە فارسنشینەکان بۆ دابینکردنی هێزی کاری خۆیان ڕوو لە کوردستان دەکەن و بەشێکی زۆر لەو کرێکارانە بە پارەیەکی کەمتر لە ئاستی دیاریکراودا کار دەکەن.

لە ئێستادا لە شاری مەراغە باخدارانی سێو بۆ ئەوەیکە بتوانن بە کەمترین تێچوو بەرهەمەکانیان کۆ بکەنەوە، لە شارەکانی کوردستان کرێکار بە پارەی کەمتر دەگرن.

لە هەندێک لە شارەکانی کوردستاندا ئاگاداری بڵاو کراوەتەوە کە کرێکارمان پێویستە و ڕۆژانە ٧٠ هەزار تمەن پارەیان پێ دەدەن.

هەر لەو ئاگادارییەدا هاتووە کە ئێمە شوێنی حەسانەوە و هاتوچۆی ماشین دابین دەکەین.

کێشەی کرێکاران لە ئێران و کوردستاندا، کێشەیەکە بەرۆکی کۆمەڵگای گرتووەتەوە کە بەشێک لە کرێکاران ناچارن بۆ کار بڕۆنە وڵاتانی دیکه.