کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوردستان بەردەوامە لە نوێکردنەوەی پەیمان لەگەڵ پێشمەرگە

10:30 - 16 سەرماوەز 2718

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ پێشوازی لە ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان بەردەوام چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە دەبەن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، قارەمانانی دێموکرات بۆ پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ هێزی پێشمەرگە و پیرۆزبایی ڕۆژی ٢٦ی سەرماوەز لە شار و گوندەکانی کوردستان لە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغیی بەردەوامن.

لەو پێوەندییەدا لە شاری بانە، تێکۆشەرانی دێموکرات لە "سێڕای بۆیەن، بانە کۆن، پارکی شار، دووکانان و پیرموراد" تراکت و پوستێری تایبەت بە ڕۆژی پێشمەرگەیان بڵاو کردەوە.

هاوکات لە شاری مەریوان ڕۆڵەکانی دێموکرات بە شێوەیەکی بەرین، وێنە و تراکتی تایبەت بە ٢٦ی سەرماوەزیان لە نێو شار و گوندەکاندا بڵاو کردووەتەوە.

لە درێژەی کار و چالاکییە تەبلیغییەکاندا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە گوندی "ئەندێزێ" سەر بە شاری پیرانشاریش  بە نووسینی دروشمی تایبەت بە ڕۆژی پێشمەرگە و بڵاوکردنەوەی وێنە و پوستێر پیرۆزبایی ئەو ڕۆژەیان کرد و بەلێنیان دا کە تاسەر بەردەوام بن لەم ڕێبازەدا.