کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوردستان تێکڕا ٢٥ی گەلاوێژ پیرۆز دەکات

13:11 - 27 گەلاوێژ 2719

کوردستان میدیا: خەڵکی تێکۆشەری کوردستان بۆ پیرۆزبایی جێژنی ٢٥ی گەلاوێژ، ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە چالاکیی تەبلیغیی بەردەوامن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، تیکۆشەرانی دێموکرات بەبۆنەی ۲۵ی گەلاوێژ لە شوێنەکانی وەک: "ڕێگای نێوان گوندی عەین‌مەلا بۆ گوندی پیرمیکائیل ـ گوندی بەیرەم ـ ڕێگای نێوان گوندی بەیرەم بۆ گوندی گردەبەردان ـ ڕێگای نێوان گوندی ئوزندەرێ بۆ گردەبەردان جالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.

هەروەها  لە چیاکانی پشتی گوندی "قۆزلووجە" چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە چووه.

لە شاروێرانی مەهاباد بە نووسینی دروشم و هەڵکردنی جامانە، ٢٥ی گەلاوێژیان بەرز ڕاگرت.

هەروەها لە "گوێکتەپە، کوچەی باغی پاشا، شەقامی ئەسڵیی ناوشار، کوچەی عەبدووڵڵا جیهان، تەنیشت پایگای بەسیج و مەنتەقەی ئاش" چالاکیی تەبلیغی بەڕێوەچوو.

لە شاری سنەی دێموکرات، ڕۆڵەکانی وەفادار بە ڕێبازی شەهیدان ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتیان پیرۆز کرد.

ڕۆڵەکانی پێشەوا لە شاری نۆدشەی "حەکیم ڕەزایی" بەبۆنەی ۷٤ـەمین ساڵیادی دامەزرانی حیزبی دێموکرات چالاکییان بەڕێوە برد.                                    

شەوی٢٤ لەسەر ۲٥ی گەلاوێژ،  کچان و کوڕانی گیان لەسەردەست، ئاسمانی نۆدشەیان لە شەش لاوە تیشک باران کرد و هەروەها لە بەرزاییەکانی زاڵ بە سەر شار لە سێ شوێن ئاگریان کردەوە کە بوو بە هۆی شادیی خەڵکی نۆدشە و دەورووبەری.                           

دوای ئەو چالاکییە، جاش و بەکرێگیراوان ترسیان کەوتە دڵ و کەوتنە جموجۆڵ و بە سواری ماشێن و ماتۆڕ ناوشاریان مێلیتاریزە کرد.

لە شاری مەریوانی دوازدە سوارەوە، تێکۆشەرانی دێموکرات لە گوندی سەرهوویە بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پۆستێر پشتیوانیی خۆیان لە حیزبی دێموکرات دەربڕی.