کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوردستان دیسانەوە "نا"ی بە ڕێژیمی ئێران گووت

16:45 - 16 رەزبەر 2718

کوردستان میدیا: لە دوای مانگرتنی گشتیی خەڵکی کوردستان لە ڕێکەوتی ٢١ی خەرمانان، خەڵکی قارەمانی کوردستان بە هۆی گرانبوونی شتومەک و نەبوونی کەرەستە سەرەکییەکان لە بازاڕ و قۆرغکرانیان لە لایەن بازرگانەکانەوە شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات دەستیان دایە مانگرتن.

بەپێی هەواڵەگانی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە شارەکانی کوردستان، بە شێوەیەکی ڕێژەیی داخراوە و بە لەبەرچاوگرتنی ڕۆژانی نێوەڕاستی حەفتە، هاتووچۆوەکان کەم و بەشێکی بەرچاوی بازاڕەکان داخراون.

لە شاری بانە، هاووڵاتییان بۆ ناڕەزایەتیدەربڕین بە گەرانی شتومەت پاساژەکانی ئازادی، ئاربابا، گوڵستان و خەیامیان داخستووە
لەو پەیوەندییەدا، دووکاندارنی شەقامی سیروسی شاری سنە، دووکان و بازاڕەکانیان داخستووە و پشتیوانیان لە دووکانداران و مانگرتووانی شارەکانی دیکەی کوردستان کردووە.

هەروەها شاری سەقزیش بە داخستنی دووکانەکانی بازاڕی سەر و خواروو، ناڕەزایەتیی خۆیان لە هەمبەر گرانی و نەبوونی و هەڵاوسان دەربڕیوە.

هاوکات لە شارەکانی پیرانشار و مەریوانیش دووکانداران و بازاڕیانی ئەو شارە بە داخرانی دووکان دەستیان بە مانگرتنی گشتی کردووە.

چەند ڕۆژ پێش، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بنیرێک بە نیسبەت گرانی و قۆرغکردنی شتومەکەکان لە ئێران و کوردستان لە لایەن بازرگانەکانەوە بڵاو بووەوە و چالاکانی مەدەنیی ئێرانی و کوردستانی پشتیوانیی خۆیان لە پەیوەندی لەگەڵ مانگرتنی گشتی دەربڕیبوو.