کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوردستان، ناو و یادی شەهیدانی میکۆنۆسی بەرز ڕاگرت

12:19 - 27 خەرمانان 2719

کوردستان میدیا: پێشمەرگەکانی شار، بە مەبەستی بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدانی میکۆنۆس، چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوەبرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، پێشمەرگەکانی شار و ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە زۆربەی شارەکانی کوردستان، بە بڵاوکردنەوەی تراکت، پۆستێر و نووسینی دروشمی تایبەت بە ٢٦ی خەرمانان، یادی شەهیدی ڕێبەر دوکتور "سادق شەرەفکەندی" و هاوڕێیانیان بەرز ڕاگرت و پەیمانیان لەگەڵ ڕێبازی پڕسەرەوەرییان نوێکردەوە.

تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری بۆکان، شەوی ٢٥ لەسەر ٢٦ی خەرمانان، بە بڵاوکردنەوەی دروشمی تایبەت، تێرۆری ناجوامێرانەی ڕێبەری هەمیشە زیندووی گەلەکەمان دوکتور شەرەفکەندی و هاوڕێیانیان لە بێرلین مەحکوم کرد و پەیمانیان نوێکردەوە کە تا گەیشتن بە ئامانجی بەرزی شەهیدانمان، لەو ڕێگایەدا بەردەوام بن و کۆڵ نەدەن.

ئەو شوێنانەی لە شاری بۆکان چالاکیی تەبلیغی تێدا ئەنجام دراوە بریتین لە: "چۆمی مەجیدخان، برایماباد، کۆڵان و مەیدان و شوێنی تابلۆی ئیعلانات، دیژبانیی سەدی نەورۆزلوو، ڕێگای برایماباد بۆ موشیراباد، ڕێگای برایماباد بۆ گوێجەلی، جادەی شەهیدان شەهاب و هەژار، ئاسایشگای پاسدارەکانی سەدی نەورۆزلوو، مەنتەقە مەمنووعەی برایماباد، گوێجکەلی، ناوچەی ئاڵەشین و شارەدێی ڕەحیمخان".

هەروەها هەڵۆ تیژباڵەکانی دێموکرات لە شاری سەقز، شەوی ٢٦ی خەرمانان لە ساڵڕۆژی تێرۆرکرانی شەهیدانی میکۆنۆس، بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پۆستێر و وێنەی دوکتور شەرەفکەندی و هاوڕێیانی، تروسکایی ڕووناکییان خستە نێو گەڕەک و ماڵەکانی شاری سەقز.

ئەو گەڕەکانەی لە شاری سەقز چالاکیی تێدا ئەنجام دراوە بریتین لە: "تازاوا، شەهرەکی زاگرۆس، شەهرەکی کوردستان، حەماڵاوای خواروو و سەروو، عەباساوا، دەوروبەری باخچە و چۆم، شاناز و دەورەبەری بێهداشتی شەکەر ڕیز، شەقامی سەعدی، دەوروبەری باشگای ٢٢ی بەهمەن، قوتابخانەی ئیقباڵ لاهووری، کەریماوا و دەوروبەری مزگەوتی داروسەفا".

هەروەها لە گوندەکانی: "مەولاناوا، ماسییەری سەروو، دەرەقووڵە، قووتڵوو، کانی سەید و پارسانیانی سەر بە شاری سەقز"، چالاکی بەرینی تەبلیغی بەڕێوە چوو.

هەر لەم ڕاستایەدا، لە شاری مەهابادی پێشەوادا، بەم بۆنەوە  ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات، چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

لەو شوێنانەی شاری مەهاباددا چالاکیی تەبلیغی بەڕێوەچوو: "سێڕێیانی برایماباد، هۆبەی حاجی حەسەن، جەهاد ئاباد، گوێکتەپە، گەڕەکی عەبدوڵڵا جیهان، ڕێگای شیرکەتی کارا و جادەی سەرەکیی گوێکتەپە- مەهاباد".