کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوردستانی ڕۆژهەڵات تورکیەی مەحکووم کرد

17:41 - 20 رەزبەر 2719

کوردستان میدیا: خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات، بە مەبەستی مەحکوومکردنی هێرشی تورکیە بۆ سەر خاکی کوردستان، ڕژانە سەر شەقامەکان.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە شارەکانی: "سەردەشت، سەقز، بۆکان، سەلاس باوەجانی، کرماشان، جوانڕۆ و بانە"، خەڵک دژی هێرشی تورکیە بۆ سەر خاکی کوردستان ڕژاونەتە سەر شەقامەکان و دژی تورکیە خۆپیشاندانیان بەڕێوەبرد.

لەو خۆپیشاندانانەدا، خەڵک بە دروشمی وەک: " کوردستان گۆڕستانی فاشیستان، مەرگ و نەمان و نیستی بۆ تورکیەی فاشیستی، مەرگ بەر دیکتاتۆر، هەتا کوردێک بمێنێ کوردستان هەر دەمێنێ" و دروشمی دیکە، پشتیوانییان لە کوردستانی ڕۆژئاوا کرد.

خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات، هێرشی داگیرکاریی تورکیە بۆ سەر خاکی کوردستان مەحکووم دەکەن.

لە ماوەی ڕابردوودا، چین و توێژە جیاوازەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، هێرشی تورکیەیان بۆ سەر خاکی کوردستان مەحکووم کرد.