کوردستان میدیا: کوره‌ی باشوور یه‌که‌مین وڵاتی ئاسیاییه که به ته‌واوه‌تی کڕینی نه‌وتی ئێران راده‌گرێت.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی بی‌بی‌سی، رۆژی سێ‌شه‌ممه رێکه‌وتی ٦ی پووشپه‌ڕی ١٣٩١ی هه‌تاوی، کوره‌ی باشوور رایگه‌یاندووه، به به‌ڕێوچوونی گه‌مارۆی ماڵیی یه‌کیه‌تیی ئورووپا له دژی به‌رنامه‌ی ناوکیی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، هاورده کردنی نه‌وتی خاوی ئه‌و رێژیمه راده‌گرێت.
به‌یاننامه‌یه‌کی هاوبه‌ش که وه‌زاره‌تخانه‌کانی ئابووری، دارایی و کاروباری ده‌ره‌وه‌ی کوره‌ی باشوور بڵاوی کردۆته‌وه هاتووه، به هۆی گه‌مارۆی رۆژئاوا له دژی رێژیمی ئێران و نه‌دانی خزمه‌تگوزاریی بیمه به نه‌وت‌هه‌ڵگره‌کانی رێژیمی ئێران، کوره ئيزنى کڕین و راگواستنی نه‌وتی ئه‌و وڵاته‌ی نییه.
هه‌واڵده‌ریی یوونهاپی کوره‌ی باشوور له زاری سه‌رچاوه‌یه‌کی ده‌وڵه‌تیی ئه‌و وڵاته بڵاوی کردۆته‌وه، شیرکه‌ته ئورووپاییه‌کانی دابینکه‌ری بیمه‌ی نه‌وتی ئێران، به راگرتنی خزمه‌تگوزارییه‌کانیان کڕین و فرۆشی نه‌وتی خاوی ئیرانیان نامومکین کردووه.
هه‌روه‌ها هه‌واڵده‌ریی رۆیتێرز بڵاوی کردۆته‌وه، جێگری بازرگانی ده‌ره‌کیی وه‌زاره‌تی ئابووریی کوره‌ی باشوور له دانیشتنێکی رۆژنامه‌ڤانیدا رایگه‌یاندووه، که ئه‌و وڵاته توانیویه‌تی به‌شێکی به‌رچاو له نه‌وتی هاورده‌ی ئیران له سه‌رچاوگه‌لێکی دیکه وه‌کوو عێراق، کوه‌یت، قه‌ته‌ر و ئیماراتی یه‌کگرتووی عه‌ره‌بی قه‌ره‌بوو بکاته‌وه.
هه‌تا سه‌ره‌تای ئه‌مساڵی زایینی کوره‌ی باشوور به هاورده کردنی ٢٠٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی له رۆژێکدا، کڕیاری له‌سه‌دا ١٠ی نه‌وتی رێژیمی ئێران بوو.
راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران