کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کچان و کوڕانی رۆژهەڵات بەشداریی خۆتان لە ریزەکانی پێشمەرگەدا بە هێزتر بکەن

15:50 - 6 پووشپەڕ 2716

کاوە بەهرامی

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پێشەنگی ڕاسانی رۆژهەڵاتی کوردستان، درێژەی خەبات و بەربەرەکانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی نەتەوەکەمان، لە گرەوی بەشداریی چالاکانەی کچان و کوڕانی بەهەست و دەروەستی شار و گوندەکانی کوردستان دەبینێ. پڕکردنەوەی سەنگەری شەهیدان و بەهێزکردنی بزوتنەوەی نەتەوەیی دێموکراتیکی خەڵكی کوردستان تەنیا لە دروشمدان دا خۆی نابینێتەوە، زیاتر لە ٣٧ ساڵە رێژیمی کۆماری ئیسلامی گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی نیشتمان بە هەموو شێوەیەک دەچەوسینێتەوەو تەنانەت لە چەکدار کردن و سیخوڕی و بگرە تاکوو ئێعدام و زیندان و ئەشکەنجە و دانانی کەسانی غەیرە بوومی وەک بێرێزیەک بە خەڵکی کوردستان، کەڵکی وەرگرتووە.

سەرەرای دەوڵەمەند بوون و بە پیت و بەرەکەت بوونی خاکی کوردستان نەبوونی هیچ چەشنە سەرچاوەیەکی کار بۆ لاوان و ئەمنییەتی کردنی فەزای کوردستان وەک سەنگەری لەگیران نەهاتوویی ئێران بۆ دابین کردنی ئاشتی و ئازادی ودادپەروەری کۆمەڵایەتی دژایەتی کردووە.

پەرەدان بە ماددە هۆشبەرەکان، دەیان بەڵای ماڵ وێرانکەری کۆمەڵایەتی، دیاری ٣٧ ساڵ دەسەڵاتی رێژیم لە خاکی کوردستانە، لەم رووەوە لاوانی بە هەست و نیشتمانپەروەری کوردستان بە بەشداریان لە ریزی پێشمەرگەکانی کوردستانی ئێراندا هێز و ووزەو توانایەکی زیاتر بەم جوڵانەوەیە نوێیە دەبەخشن. ئامادە بوونی لاوان و بەهێز کردنە ئەم جوڵانەوەیە خەباتی پارچەکانی دیکەی کوردستانیش بەهێزتر دەکات.

بەشداری کچان و کوڕانی رۆژهەڵات لەم ڕاسانە نوێیەدا هەنگاوێکی بەبڕشتە بەرەو ئازادی و رزگاری. وەرن پێکەوە سەنگەری لەگیران نەهاتووی ئێران بە بەشداری خۆتان لە ریزەکانی پێشمەرگەدا بەهێزتر بکەن، هەر وەک دوکتور قاسملووی مەزنیش دەفەرمێ؛ گەلێک ئازادی بوێ دەبێ نرخی ئەو ئازادیەش بدا حیزبی قازی و قاسملوو و شەڕەفکەندی ئاڵاهەڵگری رزگاری رۆژهەڵاتی کوردستانەوە ئێوەش بەشێکی گرینگی ئەو جوڵانەوەیەن.