کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کچە وەرزشوانێکی کورد، سەرکەوتنی جیهانیی بەدەست هێنا

13:21 - 2 خەرمانان 2719

کوردستان میدیا: کچە وەرزشوانێکی کوردی خەڵکی پارێزگای کرماشان، لە کێبڕکێی بەلەمەوانیدا، توانی میداڵی زیوی ئەو کێبڕکێیە بۆ خۆی مسۆگەر بکات.

"شەهلا بێهرووزی ڕاد"، وەرزشوانی کوردی خەڵکی کرماشان، لە بواری بەلەمەوانیدا، بە بەدەستهێنانی میداڵی زیو و مسۆگەرکردنی پلەی سێهەمی کێبڕکێی بەلەمەوانی کە لە وڵاتی مەجارستاندا بەڕێوەچوو، توانی سەهمییەی بەشداری لە پارائولەمپیکی ٢٠٢٠ بۆ خۆی مسۆگەر بکات.

وەرزشوانانی کورد بەتایبەت ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا، سەرەڕای نەبوونی خزمەتگوزاری و پێداویستیی سەرەکی لە بوارە وەرزشییەکاندا و هەروەها هاوکات لەگەڵ ڕێگریکردنی ناوەندەکانی سەر بە ڕێژیم لە بوارە جیاوازەکاندا، بەردەوام سەرکەوتن بەدەست دە‌هێنن.