کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کڕینی گەنم لە لایەن ڕێژیمەوە گرەنتی نەکرا

13:16 - 19 خەرمانان 2719

کوردستان میدیا: ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاندبوو کە بە شێوەی گرەنتی گەنمی جووتیاران دەکڕێتەوە، بەڵام ئێستا دەرکەوتووە کە ئەو هەواڵە تەنیا پڕوپاگەندە بووە.

دوای ئەوەیکە وەرزی کۆکردنەوەی گەنم لە کوردستان و ئێراندا کۆتایی پێهات، کاربەدەستانی جیهادی کەشاوەرزیی ڕێژیمی ئێران هیچ ئامارێکیان لە کڕینی گەنم بە شێوەی گرەنتی بڵاو نەکردووەتەوە.

ساڵی ٩٧، ڕێژیمی ئێران نزیک بە ٥ ملیۆن تۆن گەنمی لە چوارچێوەی گەڵاڵەی کڕینی تەزمینیی گەنم کڕیبوو.

ئەو ڕێژەیە ئەمساڵ کەمی کردووە و گەیشتووەتە ٧/٥ ملیۆن تۆن گەنم.

بەپێی دوایین زانیارییەکان، هەر کیلۆ گەنم لە بازاڕی ئازاددا، ۱۷٠٠ تمەنە، بەڵام ئەگەر ڕادەستی ڕێژیمی بکەن هەر کیلۆ۱۷٥٠ تمەنە.

کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران کە ڕایانگەیاندبوو بە گرەنتییەوە بەرهەمە کشتوکاڵییەکان، بەتایبەتی گەنم لە وەرزێڕان دەکڕنەوه، بەڵام بەهۆی نەبوونی یاسای گرەنتیکراو لە لایەن ڕێکخراوی بەرنامە و بودجەی ڕێژیمەوە، خواردەمەنیی پێویست، بەتایبەت دەغڵ و دان لە ئێراندا ڕوویان لە کەمی کردووە.