کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆبوونەوەیەک بۆ حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان لە سوئیسدا بەڕێوەچوو

12:46 - 30 خەرمانان 2719

کوردستان میدیا: نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سوئیس، بەشداریی کۆبوونەوەی پارتی سوسیال دێموکراتی سوئیسی کرد.

ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٨ی خەرمانان، کۆبوونەوەیەک بۆ حیزب و لایەنە سیاسییەکانی ھەر چوار پارچەی کوردستان لە لایەن ''مستەفا ئاتیجی''، بەربژێر لە سەر لیستی حیزبی "ئێس پی" بۆ پارلمانی سوئیس بەڕێوەچوو.

لە سەرتای کۆبوونەوەکەدا، ''مستەفا ئاتیجی'' بەکورتی باسێکی لەسەر ڕابردووی سیاسیی خۆی کرد.

ناوبراو بۆ وەدەستھێنانی دەنگ و سەرکەوتن لەو ھەڵبژاردنانە داوای یارمەتیی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سوئیس کرد .

"مستەفا ئاتیجی" وەکوو کوردێکی نیشتمانپەروەر بەڵێنیی دا بۆ سەرکەوتنی ڕەوەندی کوردی لە وڵاتی سوئیس تێبکۆشێت و ببێتە دەنگی کوردەکان لە پارلمانی سوئیسدا .

''ئەنوەر بەردیا''،  بەرپرسی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە سوئیس، پێشنیاری بە ناوبراو کرد کە ببێتە خاڵێک بۆ لە دەوری یەک کۆکردنەوەی ھەموو لایەنە سیاسییەکانی کورد لەو  وڵاتەدا و ھەروەھا دروستکردنی لۆبییەکی بەھێز لە پارلمانی سوئیس بۆ دەستەبەرکردنی بەرژەوەندییەکانی گەلی کورد و ببێتە پشتیوانێکی مەعنەوی بۆ کوردانی سوئیس لە بوارەکانی کۆمەڵایەتی و ڕامیاری.

نۆێنەری حیزبی دێموکرات بەڵێنیی دا پاڵپشتی لە "مستەفا ئاتیجی" بۆ وەدەستھێنانی دەنگ و دەرچوونی بۆ پارلمانی سوئیس بکات.

ئەو حیزبانەی کە لەو کۆبوونەوەیە بەشدار بوون بریتین لە:

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پارتی دێموکراتی کوردستانی باشوور

پارتی سوسیالیستی کوردستانی باکوور

پارتی پێشڤەرۆی کورد لە سوریە

پارتی دێموکراتی کوردستان باکوور