کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆمپانیای "پژۆ سیتروئێن" لە ئێران کشایەوە

12:36 - 15 جۆزەردان 2718

کوردستان میدیا: کۆمپانیای ئۆتوموبیلسازیی پی ئس ئەی" پژۆ سیتروئنـ"ـی فەڕانسە پرۆژە هاوبەشەکانی لەگەڵ ئێران ڕاگرت.

هەواڵدەریی ڕوێترز، لە هەواڵێکدا بڵاوی کردوەتەوە،کە کۆمپانیای "پژۆ سیتروئێنـ"ـی فەڕانسە، بە هۆی گەمارۆوەکانی ئامریکا، پرۆژە و گرێبەستەکانی خۆی لەگەڵ ئێران هەڵدەوەشێنێ و ڕای دەگرێت.

جێگەی ئاماژەیە، کە کۆمپانیای پژۆ، گرێبەستێکی ٧٠٠ میلیارد یورویی لەگەڵ ئێراندا بۆ بەرهەمهێنانی ئۆتوموبیل واژۆ کردووە، کە پاش کشانەوەی لە ئێراندا هەڵدەوەشێت و ئۆتوموبیلسازیی ئێران، خەسارێکی گەورەی بەر دەکەوێت.

لە پاش کشانەوەی ئامریکا لە بەرجام و دووبارەبوونەوەی گەمارۆوەکان، زۆربەی ئەو وڵاتانە کە لە ئێراندا بازەرگانیان دەکرد، پرۆژە و گرێبەستەکانی خۆیان سڕ دەکەن؛ جێگەی ئاماژەیە وڵاتە ئورووپاییەکان کە هێشتا بە ڕێککەوتننامەی بەرجام پێبەندن، زۆرینەی گرێبەستەکانیان لەگەڵ ئێران هەڵوەشاندووەتەوە.