کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆمیتەی ئامادەکاریی یادی ٣٠ ساڵەی دوکتور قاسملوو، ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە

13:36 - 30 جۆزەردان 2719

کوردستان میدیا: نوێنەری حیزبی دێموکرات لە یەکیەتیی ئورووپا سەبارەت بە کاروبارەکانی کۆمیتەی ئامادەکاریی یادی ٣٠ ساڵەی تێرۆری دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی، کۆمەڵێک ڕوونکردەنەوەی خستووەتە ڕوو.

"حیسام دەستپیش"، نوێنەری حیزبی دێموکرات لە یەکیەتیی ئورووپا، لە ڕێگەی گرتەیەکی ڤیدیۆییەوە باسی لەوە کردووە کە ئامانجی سەرەکی لەو ڕوونکردنەوەیە، بەرچاوڕوونیی زیاتر بۆ چۆنیەتیی بەڕێوەچوونی چالاکییەکانە.

ناوبراو باسی لە دەرکەوتەکانی خەباتی شار و شاخ و ڕاسانی تاراوگە کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە کوردی دیاسپۆرا توانایان لە زۆر ڕەهەندەوە زیاترە، وەک دەسئاوەڵایی و زۆربوونی ئێمکانی جووڵە و دەتوانن دەنگوڕەنگ و سیمایەک بن بۆ ئەو نەهامەتییانەی کە لە خۆرهەڵاتی کوردستاندا بوونی هەیە.

"دەستپیش"، ڕاسانی تاراوگەی بە بەخشینەوەی ئیرادە بە کوردی خۆرهەڵات ناو بردووە  و باسی لە ڕێپێوان و کۆبوونەوە لە بەردەم پارلەمانی ئورووپادا کردووە و هەروەها وتوویەتی: "ئەو دەنگۆیە کە گوایە لەو ڕۆژەدا بلژیک و پارلەمانی ئورووپا لە پشووی فەرمیدان، ڕاست نییە." 

بینەرانی تیشک تی‌ڤی ئاگادار دەکەینەوە کە دوای هەواڵەکان، دەتوانن بینەری ئەم ڤیدیۆیە بن.