کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆنگرەی پارتی سۆسیال دێموکراتی دانمارک بە بەشداریی حیزبی دێموکرات بەڕێوە چوو

17:42 - 26 خەرمانان 2719

کوردستان میدیا:شاندێکی  پێوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆنگرەی ساڵانەی پارتی دەسەڵاتداری دانمارک "سۆسیال دێموکرات" بەشداری کرد.

ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە، ڕێکەوتی ٢٣و ٢٤ی خەرمانان،  شاندێکی پێوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پێکهاتوو لە ''هەژار دەشتی'' بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکان و ''دانا ئەلیاسی'' ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندییەکان لە سەر بانگهێشتی فەرمیی پارتی سۆسیال دێموکراتی دانمارک بەشداری کۆنگرەی ساڵانەی ئەو حیزبە بوون.

لە نێوان  پانێڵەکانی نێو ئەو کۆنگرەیە کە بۆ میوانە بیانییەکان ڕێکخرابوو شاندی حیزبی دێموکرات بەشداریی چالاکانەیان هەبوو و چەندین دیدار و بیروڕا گۆڕینەوەیان لە گەڵ باڵوێزی وڵاتاندا هەبوو.

حیزبی دێموکرات تەنیا حیزبی بەشداربووی ئەو کۆنگرەیە لە لیستی میووانە بیانییەکان بوو کە زۆرینەیان باڵوێزی وڵاتان و ڕێکخراوەکانی نێو پارلەمانی ئورووپا بوون.