کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی دایکی شەهیدێکی حیزب لە ناوچەی کامیاران

12:34 - 27 پووشپەڕ 2718

کوردستان میدیا: دایکی شەهیدێکی سوورخەڵاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شاری کامیاران ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی دووشەممە، ڕێکەوتی ٢٥ی پووشپەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی، دایە "ئایشە فەتاحی" خەڵکی گوندی "ئەڵەک" سەر بە شاری کامیاران و دایکی شەهید "عەلی یووسفی"، پێشمەرگەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد؛ ناوبراو کەسێکی خۆشناو و جێی متمانە و نیشتمانپەروەر بوو.

تەرمی دایە ئایشە لە نێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک ئەسپێردرا.

شەهید عەلی یووسفی ساڵی ۱۳۳۷ی هەتاوی، لە گوندی ئەڵەک سەر بە شاری کامیاران لە دایک بوو، ناوبراو پێشمەرگەیەکی ئازا و قارەمانی حیزب بوو، کە لە شەڕێکی قارەمانانەدا لە ڕێکەوتی ١٥ی ڕەزبەری ساڵی ١٣٦٠ی هەتاوی، لە گوندی "تەختی زەنگی" شەهید بوو و گڵکۆکەی لە ئەڵەکە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.