کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی دایکی شەهیدێکی حیزبی دێموکرات

10:34 - 12 خەزەڵوەر 2718

کوردستان میدیا: دایکی شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شاری سنه ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٨ی خەزەڵوەری ١٣٩٧ی هەتاوی، دایە "فاتمە محەممەدی" خەڵکی "کانی سواران" لە ناوچەی چەم شاری سنە لە تەمەنی ۷٥ ساڵیدا بە هۆی نەخوشی و پیری کۆچی دوایی کرد.

دایە فاتمە محەممەدی، دایکی شەهید "مەحیەدین محەممەدی" پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو کە ساڵی ١٣٦٢ی هەتاوی لە شەڕ دژی داگیرکەرانی کوردستان، تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوو.

تەرمی دایە فاتمە ڕۆژی پێنجشەممە بە بەشداری خەڵکێکی بەرچاو لە گوندی "کانی سواران" لە گۆڕستانی بەهەشتی محەممەدیی شاری سنە بە خاک ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.