کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی دوو ئەندامی حیزبی دێموکرات لە شاری کامیاران

12:20 - 6 جۆزەردان 2718

کوردستان میدیا: دوو ئەندامی دڵسۆزی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری کامیاران ماڵاوایییان لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا،  ڕۆژی شەممە ڕێکەتی۲۹ی بانەمەڕی ۱۳۹۷ی شێخ "ئەنوەر ڕۆحانی" کوڕی شێخ "ئەبووبەکر" خەڵکی گوندی "کاشتەر" لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدا بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو بە هۆی هاوکاریکردنی حیزبی دێموکرات لە لایەن ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە زیندانی کراوە.

تەرمی ناوبراو لە نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکە لە گوندی کاشتەر بەخاک ئەسپێردرا.

هاوکات ڕۆژی چوارشەممە رێکەوتی۲ی جۆزەردانی١٣٩٧ی هەتاوی، شێخ "وەجیەدین قادری" کوڕی شێخ "ئەحمەد" خەڵکی گوندی "سیویە" لە تەمەنی ٧٤ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

 ناوبراو ئەندامێکی دڵسۆزی حیزب و کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەری ناوچەکە بوو، کە سێ جار بە هۆی هاوکاریی حیزب دێموکرات زیندانی کراوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم وکەسوکاری ناوبراوان دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.