کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆڕیادێک بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە لە بریتانیا بەڕێوەچوو

17:56 - 12 خاکەلێوه 2719

کوردستان میدیا: کومیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بریتانیا کۆڕیادێکی بە بۆنەی ڕۆژی شەهیدان بەڕێوە برد.

ڕۆژی شەممە ١٠ی خاکەلێوە، کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بریتانیا، کۆڕیادێکی بە بۆنەی ١٠خاکەلێوە ڕۆژی شەھیدانی کوردستان لە شاری "مەنچیستێر"ی بریتانیا بەڕێوە برد.

سەرەتای کۆڕیادەکە بە سروودی نەتەوەیی "ئەی ڕەقیب" و ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەھیدان دەستی پێکرد .

پاشان پەیامی کۆمیتە لە لایەن "فەرید دەیھیم" بەرپرسی کۆمیتەی حیزب لە "بریتانیا" بەو بۆنەیەوە پێشکەش کرا.

"دەیهیم" لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بە گرینگی و ڕۆڵی شەھیدان لەپێناو بەختەوەریی گەلی کورد و ھەروەها کاریگەریی سەرقافڵەی شەھیدان، "پێشەوا قازی محەممەد"ی نەمر لەسەر بزووتنەوەکانی دوای خۆی له کوردستان کرد.

لەو کۆڕیادەدا چەندین حیزبی کوردستانی پەیامیان پێشکەش کرد کە بریتین لە:

ـ پارتی دێموکراتی کوردستان

ـ یەکیەتیی نیشتیمانیی کوردستان

ـ پارتی دێموکراتی کورد لە سووریە

لە دوابڕگەی کۆڕیادەکەدا "محەممەد ئێناخی" بە چەند پارچە ھەڵبەست کۆتایی بە یادوارەکە ھێنا.