کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆڕێکی شیعری بە بۆنەی هاتنی نەورۆز لە ئەیوان بەڕێوەچوو

20:52 - 29 رەشەمه 2715

کوردستان میدیا: لە پێشوازی هاتنی ساڵی نوێی هەتاوی‏دا، کۆڕێکی شێعر خوێندنەوە لە ژێر ناوی پێشوازی بەهار بۆ شاعێرانی ئیلامی لە شاری ئەیوانی سەر بەو پارێزگایە بەڕێوەچوو.

ئەو ڕێوەڕەسمە لە ڕۆژی ٢٨ ی ڕەشەمە لە شاری ئەیوان بە بەشداریی شاعێران و ئەدیبان لە پارێزگاکانی کرماشان و ئیلام و شاری ئەیوان بەڕێوەچوو.

هێندێک لەو شاعێرانە بە خوێندنەوەی پەخشان و شێعر، پێشوازییان لە هاتنی نەورۆز و ساڵی نوێی هەتاوی کرد

ئەو شەوە شێعرە بە هاوکاریی ئەنجومەنی ئەدەبیی شاری ئەیوان بەڕێوەچوو.