کوردستان میدیا: له چه‌ندین شارۆچکه‌ی کوردنشینی شاری ورمێ، هێزه‌کانی رێژیم ماهواره‌ی هاووڵاتییه کورده‌کان به‌بێ مۆڵه‌تی یاسایی کۆده‌که‌نه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ری کوردستان میدیا، زیاتر له ١٥ رۆژه که هێزه ئینتزامییه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران له شاری ورمێ به شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو ده‌ستیان داوه‌ته کۆکردنه‌وه‌ی ده‌زگا ماهواره‌ییه‌کانی خه‌ڵک و وێڕای بێ‌حورمه‌تی، جه‌ریمه‌ی نه‌ختییان ده‌که‌ن.
له شارۆچکه‌کانی ئیسلام ئاباد، ته‌رزیلوو، ئابیاری، ئیسار و دزێی سیاوه‌ش، هێزه‌کانی رێژیم به شێوه‌یه‌کی توندوتۆڵ ده‌ستیان داوه‌ته کۆکردنه‌وه‌ی ماهواره و تۆمه‌تی جیاییخوازی و ته‌جزیه‌ته‌له‌بییان داوه‌ته پاڵ کورده‌کان و پێیان راگه‌یاندووه که ئێوه به چاو لێکردنی ته‌له‌فزیۆنه کوردییه‌کان خوازیاریی جیایی کوردستان لە ئێرانن.
هێزه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران له کاتی کۆکردنه‌وه‌ی ماهواره و پشکنینی ماڵه‌کان، هیچ مۆڵه‌تێکی یاساییان پێ نه‌بووه و له زۆربه‌ی کاته‌کاندا بێ‌حورمه‌تییان به خه‌ڵک کردووه.
ئه‌م کرده‌وه‌ی هێزه‌کانی رێژیم، ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵکی لێکه‌وتۆته‌وه.