کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆڵبەرێک کوژرا

19:18 - 2 بانەمەڕ 2719

کوردستان میدیا: کۆڵبەرێکی کورد، خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری سەردەشت، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی ڕێژیمی ئێران گیانی لە دەست دا.

هێزە نیزامییەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە درێژەی جەنایەتەکانی خۆیاندا لە شوێنێک بە ناوی "پردە ڕووخاو"کە دەکەوێتە نێوان گوندەکانی گروێس و سنجوێ، تەقەیان لە کۆڵبەرێکی سەردەشتی کردووە کە لە ئاکامدا، ئەو کۆڵبەرە کوردە گیانی لە دەست داوە.

ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا لەوبارەیەوە بڵاوی کردووەتەوە ئەو ڕووداوە یەک کاتژمێر پێش ئێستا ڕووی داوە.

شوناسی ئەو کۆڵبەرە کوردەی "تاهێر درانگ" تەمەن ٣٥ ساڵ، خێزاندار و کوڕی عەبدوڵڵا خەڵکی گوندی "سنجوێ"ی ئالانی سەردەشت ڕاگەیەندراوە.

هێزە نیزامییەکانی ڕێژیمی ئێران بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، تەقەیان لەو کۆڵبەرە کوردە، کردووە.

تەرمی ئەو کۆڵبەرە کوردە، هەتا ئێستا ڕەوانەی گوندی سنجوێ نەکراوەتەوە.