کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کێشەی ئاو گەیشتە پارێزگای ئیلام

12:49 - 11 رەزبەر 2719

کوردستان میدیا: کێشەی نەبوون و پچڕانی بەردەوامی ئاو لە پارێزگاکانی کوردستانی ڕۆژهەڵاتدا بەردەوامە و ئەمجارە خەڵکی پارێزگای ئیلام، بەهۆی کێشەی ئاوەوە دەناڵێنن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، کێشەی نەبوونی ئاو و هەروەها پچڕانی بەردەوامی ئاو لە کوردستانی ڕۆژهەڵات گەیشتووەتە پارێزگای ئیلام و خەڵکی ئەم پارێزگایەش، سەبارەت بەم کێشەیە ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.

دانیشتووانی شاری ئیلام، لە ناوچەکانی ناوەندی شار وەکوو پاسداران، سەعدی، خەیام و زۆر شوێنی دیکە سەبارەت بە پچڕانی ئاو لەو شوێنانەدا ناڕەزایەتییان دەربڕیوە و ڕایانگەیاندووە کە بەدواداچوونەکان لە لایەن هاووڵاتییانەوە تاکوو ئێستا لە لایەن دەزگا پێوەندیدارەکانی ڕێژیم و لەوانە شرکەتی "ئابفا"وە وڵام نەدراوەتەوە.

ماوەی چەند مانگێکە کە لە هەندێک لە گەڕەکەکانی شارەکانی سنە و سەقز و چەند شاری دیکەشدا کێشەی پیسبوون و پچڕانی ئاو هەیە و خەڵک بە ناچاری بۆ دابینکردنی ئاوی پێویستی خۆیان ڕوویان لە کانیاوەکان کردووە.