کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کێشەی ئاوی سەقز چارەسەر نەکراوه

13:29 - 7 خەرمانان 2719

کوردستان میدیا: ئاوی خواردنەوەی شاری سەقز خاوێن نییه و سەرەڕای بەدواداچوونی خەڵکی ئەو شارە ئەو کێشەیە چارەسەر نەکراوه.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، کێشەی ئاوی خواردنەوەی سەقز پاش چەند ڕۆژ و بەدواداچوونی خەڵک بەچارەسەرنەکراوی ماوەتەوە.

بنکە و ناوەندە پەیوەندیدارەکانی ڕێژیمیش خۆیان لە چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە دەبوێرن.

پیسیی ئاوی خواردنەوەی شاری سەقز ماوەیەکی زۆرە باسی لێوە دەکرێت و خەڵک بە نیسبەت ئەو کێشەیە داوای چارەسەریان کردووە بەڵام ڕێژیم وڵامدەری خەڵک نییە.

ئیدارەی تەندروستیی شاری سەقزیش سەرەڕای بێدەنگبوونی بە نیسبەت ئەم بابەتەوە، هەتا ئێستا نەیتوانیوە زەخت بخاتە سەر ئیدارەی ئاو یان ئۆرگانە پەیوەندیدارەکان، تاکوو پیسیی ئاوی ئەم شارە چارەسەر بکەن.

خەڵک لەڕووی ناچارییەوە بۆ ئاوی خواردنەوە پەنایان بردووەتە بەر ئاوی بیری ماڵان، یان ئاو دەکڕن. زۆربەی جاریش دەچن و لە کانییەکانی نێوشار وەک: ''کانی شاناز، کانی کەڵانتەر و کانی بەردینە''، ئاوی خواردنەوەی خۆیان دابین دەکەن .