کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

١١کەس بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ کردەوەی تێرۆریستی دادگایی کران

18:41 - 5 خەرمانان 2719

کوردستان میدیا: دادگای تاوانەکانی بەحرەین ١١ کەسی لەو وڵاتە کە لەگەڵ ڕێژیمی ئێران پەیوەندیان هەبووە و لە هەوڵ دابوونە کردەوەی تێرۆریستی ئەنجام بدەن دادگایی کران.

ڕۆژی دووشەممە، ٤ی گەلاوێژ، دادگای تاوانەکانی بەحرەین، دادگاییکردنی ١١ کەس کە لەگەڵ ڕێژیمی ئێران پەیوەندیان هەبووە و ئەو کەسانە بە پلان داڕشتن بۆ ئەنجامدانی عەمەلیاتی تێرۆریستی لەو وڵاتە تاوانبار کراون، دەستی پێکرد.

ئەو ١١ کەسە هەروەها لە مانگی ژانویەدا هەوڵیان داوە هیڵی بۆری نەوت لە ناوچەی ''ئەلبەر'' بتەقێننەوە.

دادگای تاوانەکانی بەحرەین ڕەوتی دادگاییکردنی ئەو ١١ تاونبارەی هەتا ١٥ ڕۆژی دیکە وەدوا خستووە.

لە مانگی بانەمەری ئەمساڵیشدا دادگای باڵای وڵاتی بەحرەین، ١٩ کەسی به تۆمەتی سیخوڕی بۆ ڕێژیمی ئێران و هەوڵدان بۆ دروستکردنی ئاڵۆزی دژی دەوڵەتی بەحرەین تاوانبارکرد.

وڵاتانی عەرەبی و بەتایبەت وڵاتانی کەنداو، رێژیمی ئیسلامیی ئێرانی بە دەستێوەردان لە کاروباری نێوخۆیی وڵاتەکەیان تاوانبار دەکەن.

هەتا ئێستا چەندین کەس به تۆمەتی سیخوڕی و ئاژاوەنانەوە دەسبەسەر کراوان.