کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی خۆشناو لە کوردستان ماڵاوایی لە ژیان کرد

11:47 - 19 سەرماوەز 2718

کوردستان میدیا: کەسایەتییەکی خۆشناو و نیشتمانپەروەر، لە شاری کامیاران سەر بە پارێزگای سنە، بۆ هەمیشە دڵی لە لێدان کەوت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، کاک "تاهیر ڕۆحانی"، کوڕی "خوداموراد"، لە دایکبووی ساڵی ۱۳۱۲ی هەتاوی، لە گوندی کاشتەر بە هۆی جەڵتەی دڵ، لە تەمەنی ٨٥ ساڵیدا ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ۱٨ی سەرماوەزی ١٣٩٧ی هەتاوی کۆچی دوایی کرد.

 کاک تاهێر ڕۆحانی باوکی خوشکە "بەهیە ڕۆحانی"، ئەندامی دڵسۆز و تێکۆشەری حیزبی دێموکرات، کەسێکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر و حیزب خوشەویست بوو.

 ناوبراو هەتا دوایین ڕۆژەکانی ژیانی لەژێر چاوەدێریی دەزگا سیخوڕی و ئیتلاعاتییەکانی ڕێژێمدا بوو و زۆر جاران بانگهێشت دەکرا و ئازار و ئەزیەت دەدرا، تەنیا بە هۆی ئەوەی کە زاواکەی واتە مام "فەیزوڵڵا ڕۆحانی"، ناسراو بە "فەیزە کاشتەری" پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بوو و لە تێکۆشەرانی بەرچاوی حیزبە.

 تەرمی کاک تاهیری ڕۆحانی، لە گۆرستانی گوندی "کاشتەر" لە نێو ئاپۆرای خەڵکی کاشتەر و دەوروبەری بە خاک ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، وێڕای بەداخبوونی بۆ لە دەستدانی ئەو کەسایەتییە نیشتمانپەروەرە، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.