کوردستان میدیا: پوره خەزێم سڵامەت کەسایەتیی خۆشناوی شاری بۆکان کۆچی دوایی کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، پوره خەزێم سڵامەت کەسایەتیی خۆشناو و باوەڕپێکراوی خەڵکی شاری بۆکان و دەڤەری موکریان، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٨ی خاکەلێوەی ١٣٩٧ی هەتاوی، کۆچی دوایی کرد.
پورە خەزێم سڵامەت، ژنێکی دەست ڕەنگین و دەنگ خۆش بوو و بەیت و باوی زۆری کوردی لەبەر بوو؛ ناوبراو وەک ژنێکی نیشتمانپەروەر و کەسێکی پێشمەرگە خۆشەویست ناسراوە.
پورە خەزێم یەکێک لە سەرچاوەکانی کتێبی ئەدەبی زارەکی موکریان بوو کە سەلاح پایانیانی لە هەوڵ و تێکۆشانی خۆیدا کۆی کردووەتەوە.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.