کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی خۆشناو ماڵاوایی لە ژیان کرد

10:33 - 11 رەزبەر 2719

کوردستان میدیا: کەسایەتییەکی خۆشناو و نیشتمانپەروەر لە شاری سەردەشت، ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی چوارشەممە، ڕێكەوتی ١٠ی ڕەزبەر، کاک "مەحموود محەممەدزادە" ناسراو بە "مەحموودی عەبدوڵڵا غونچە مارەغان"، خەڵکی گوندی مەراغانی سەردەشت، کوچی دوایی کرد.

کاک "مەحموود" کەسایەتییەکی خۆشناو و لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر بوو و لە گوندەکەیاندا بۆ یەكڕیزی و تەبایی نێو خەڵک هەوڵی دەدا.

برایەکی ناوبراو بە ناوی "فەقێ حوسێن" ناسراو بە "کاوە مارەغانی"، لە شۆڕشی  ٤٦ـ ٤۷دا شەهید بووە. هەروەها برایەک و برازایەکی، ماوەی چەندین ساڵ پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بوونه.

تەرمی کاک "مەحموود" لەنێو ئاپۆڕای خەڵكی ناوچەکەدا بە خاک ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.