کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی خۆشناو و ناسراوی شاری بانە کۆچی دوایی کرد

09:58 - 22 خەزەڵوەر 2718

کوردستان میدیا: کەسایەتییەکی خۆشناو و جێگەی ڕێزی ناوچەی بانە کە پێشتر ئەندامی حیزبی دێموکراتیش بوو، کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی ٢١ی خەزەڵوەری ١٣٩٧ی هەتاوی، "عەزیز عوسمانی" ناسراو بە "عەزیزبەگ خواجامیر"، کەسایەتیی ناسراو و دیاری شاری بانە کۆچی دوایی کرد.

عەزیز عوسمانی پێشتر ئەندامی حیزبی دێموکرات بوو و لە سەردەمی خەباتی چەکداریدا ماڵ و ژیانی بەردەوام لە خزمەت کادر و پێشمەرگەکانی حیزبدا بوو.

ناوبراو کەسایەتییەکەی خۆشناو و جێگای ڕێز و بڕوای خەڵکی بانە و ناوچەکانی دەوروبەری بوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵەی کۆچکردوو عەزیز عوسمانی و خەڵکی شاری بانە دەکا و خۆی لە خەمیاندا بە شەریک دەزانێ.