کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی خۆشناو و ناسراوی شاری ورمێ کۆچی دوایی کرد

12:05 - 23 خەزەڵوەر 2718

کوردستان میدیا: فەرزنده نەبی‌زاده کەسایەتییەکی خۆشناو و ناسراوی شاری ورمێ لە تەمەنی ٨٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد و لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچە ئەسپەردەی خاک کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی ٢١ی خەزەڵوەری ١٣٩٧ی هەتاوی، "فەرزندە نەبی‌زاده"، کەسایەتیی ناسراو و دیاری ناوچەی "دۆلی" ورمێ کۆچی دوایی کرد.

"فەرزندە نەبی‌زاده"، کوڕی محەممەد لەدایکبووی ساڵی ١٣١٤ی هەتاوی، خەڵکی گوندی "دەلو"ی سەر به ناوچەی "دۆل" له ورمێ که پێشتر له کاتی  شەڕی داسەپاو به سەر کوردستان له دژی داگیرکارانی کوردستان چەکی هەڵگرتبوو و له کاتی راسانیش هاوکارییەکی بەرچاوی به پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات کردبوو ڕۆژی ٢١ی خەزەڵوەری ١٣٩٧ی هەتاوی کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو ڕۆژی دواتر له نێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا به خاک سپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵەی کۆچکردوو فەرزنده  نەبی‌زاده و خەڵکی شاری ورمێ دەکا و خۆی لە خەمیاندا بە شەریک دەزانێ.