کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی خۆشناو و نیشتمانپەروەر کۆچی دوایی کرد

11:22 - 6 رەزبەر 2719

کوردستان میدیا: کەسایەتییەکی خۆشناو و نیشتمانپەروەر، لە شاری شنۆ ماڵاوایی لە ژیان کرد.

شەوی هەینی، ٥ی ڕەزبەر، حاجی ''حوسێن ئیسپەندار''، خەڵکی گوندی ''ئاڵیاوێ'' سەر بە شاری شنۆ، بۆ هەمیشە دڵی لە لێدان کەوت.

حاجی ''حوسێن ئیسپەندار'' لە سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێرانەوە هاتە نێو شۆڕش و ماوەیەک وەک هێزی بەرگریی میللی کاری کرد، پاشان بوو بە پێشمەرگە.

دواتر لەسەر ئیجازەی حیزبی دێموکرات گەڕایەوە و هەر لەوێ ئەرکی حیزبیی ڕادەپەراند و تا کۆتایی ساتەکانی ژیانی، بەم ڕێبازە وەفادار مایەوە.

هەروەها، برایەکی حاجی "حوسێن"، بە ناوی ''کەریم ئیسپەندار''، کادری دەرجەی ٣ی حیزبی دێموکرات بووە کە  لە ساڵی ١٣٦١ی هەتاویدا تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بووە.

تەرمی ناوبراو لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا به خاک ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.