کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی خۆشناو کۆچی دوایی کرد

11:50 - 29 پووشپەڕ 2719

کوردستان میدیا: کەسایەتییەکی دیار و خۆشناوی ناوچەی نەغەدە، ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی هەینی، ٢٨ی پووشپەڕ، کەسایەتییەکی خۆشناو و نیشتمانپەروەری ناوچەی نەغەدە، بە ناوی کاک "عەلی حەلاج"، بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ناوبراو کەسایەتییەکی خەمخۆر، نیشتمانپەروەر و دڵسۆز، هەروەها جێی متمانەی خەڵکی ناوچەکانی شاری نەغەدە بوو.

تەرمی کاک "عەلی"، لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.