کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی خۆشناوی شاری سەقز کۆچی دوایی کرد

10:40 - 29 رەزبەر 2718

کوردستان میدیا: کەسایەتییەکی خۆشناو و جێگەی متمانەی خەڵکی شاری سەقز بەهۆی بەساڵاچوویی کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، حاجی کەریم ڕەزاقی ڕۆژی ڕابردوو ٢٨ی ڕەزبەر لە تەمەنی ٩٣ ساڵیدا بەهۆی بەساڵاچوویی ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

ناوبراو کە بە دامەزرێنەری گەڕەکی "کەریم‌ئاوا"ی سەقز دەناسرێ یەکێک بوو لە کەسایەتییە خۆشناو و جێگەی ڕێز و بڕواکانی خەڵک کە بەشی زۆری تەمەنی بۆ خزمەت بە خەڵکی ئەم شارە تەرخان کردبوو و ماڵی ناوبراو هەمیشە شوێنی حەسانەوەی خەڵکی هەژار و بێدەرەتان بووە.

حاجی کەریم ڕەزاقی لە ساڵانی پاش شۆڕشی گەلانی ئێران و سەردەمی هێرش و پەلامارەکانی ڕێژیم بۆ سەر گەلی کورد بەردەوام هاندەری خەڵک و بەتایبەت لاوان بوو بۆ بەرەنگاری و بە پشتیوانێکی دڵسۆزی خەباتی گەل دەژمێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی کەسوکار و بنەماڵەی ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.