کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی ناسراوی کورد کۆچی دوایی کرد

18:00 - 17 خاکەلێوه 2717

کوردستان میدیا: مامۆستای زانکۆ، نووسەر، وەرگێڕ، زمانەوان و کەسایەتی ناسراوی کورد دوکتور ئەفزەل وسووقی کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا ڕێکەوتی ١٤ی خاکەلێوەی ١٣٩٦ی هەتاوی دوکتور ئەفزەل وسووقی لە تەمەنی ٨٣ ساڵی و پاش خزمەتێکی بەرچاو بە کۆمەڵگای زانستی لە شاری مەشهەد کۆچی دوایی کرد.

دوکتور وسووقی مامۆستای ناسراوی زانکۆی فیردەوسیی مەشهەد لە بواری زمانی فەڕانسە بوو کە بە یەکێک لە زمانەوان و وەرگێڕە دیارەکانی ئێران دەناسرا.

ناوبراو زیاتر لە ٤٠ پەرتووکی لە زمانەکانی فەڕانسەوی و ئینگلیسییەوە وەرگێڕان کردووە و چەندین بابەتی زانستی و گرینگیشی لە بواری وەرگێڕان و زمان لە گۆڤارە زانستییە ئێرانی و جیهانییەکاندا چاپ کردووە.

تێزی دوکتورای ناوبراو لە زانکۆی پاریس تایبەت بوو بە زمانی کوردی و زاراوەکانی.

دوکتور ئەفزەل وسووقی بە یەکێک لەو مامۆستا پلەبەرزانەی ئێران دەناسرا کە لە بواری کاری خۆیدا شارەزاییەکی تەواوی هەبوو و توانی لە ڕێگەی نووسین و وەرگێڕانە بەپێزەکانیەوە خزمەتێکی بەرچاو بە خوێندکارەکانی و کۆمەڵگای زانستی بکات.