کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر ماڵاوایی لە ژیان کرد

10:27 - 16 سەرماوەز 2718

کوردستان میدیا: کەسایەتییەکی نیشتمانپەرەوەر و بەناوبانگ و پشتیوانێکی هەمیشەیی حیزب لە ناوچەی سەقز کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، حاجی "عەلی عەزیز پوور"، ناسراو بە حاجی عەلی قەبەغڵوو، خەڵکی ئاوایی قەبەغڵوو لە ناوچەی گەورکی سەقز کە لە ساڵانی ٦٠ی هەتاویدا زیاتر لە ١٠ ساڵ شۆرای حیزب بوو و هەمیشە ماڵیان مەکۆی پێشمەرگەکانی حیزب بووە، بەهۆی بەساڵاچوویی کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو کەسایەتییەکی نیشتمانپەرەوەر و بە ناوبانگی ناوچە بوو کە هەمیشە دڵی بۆ کوردستان و بۆ پێشمەرگە لێی دەدا.

بەداخەوە دوو ڕۆژ لەمەوبەر لە تەمەنی ١١٠ ساڵیدا و لە کاتێکدا بە ئاواتی بینینی ئازادی کوردستان و شەکانەوەی ئاڵای کوردستانەوە بوو، کۆچی دوایی کرد.
تەرمی ناوبراو لە نێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچە بە خاک ئەسپیردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.