کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر ماڵاوایی لە ژیان کرد

12:59 - 6 خەرمانان 2719

کوردستان میدیا: کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و باوکی دوو زیندانیی سیاسیی کورد، لە شاری شنۆ ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، حاجی "ئەحمەد فتووحی"، کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و ناسراوی ناوچەی سندووس و شاری شنۆ، ڕۆژی هەینی،  ۱ی خەرمانان لە تەمەنی ٨٨ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

 حاجی ''ئەحمەد فتووحی''، لە سەرەتای شۆڕشی گەڵانی ئێران وەک ئەندام و لایەنگری حیزبی دێموکرات، لە شاری نەغەدە دەردەکەوێ.

 ناوبراو بە هۆی دەستپاکی و لێهاتوویی ئەرکی کۆکردنەوەی یارمەتی لە شاری نەغەدەی پێ دەسپێردرێت.

حاجی ئەحمەد بە هۆی چالاکیی سیاسی، توشی زیندان و ئەشکەنجە دەبێت. پاشان بە هۆی گوشاری سپای تێرۆریستی پاسداران بە ناچاری زێدی خوی بەجێ دەهێڵت و واز لە سەروەت و سامانەکەی لە گوندی ''باڵەخچی'' دێنێت. دواتر ڕوو لە گوندی ''کۆنەقەڵا'' سەر بە شاری شنۆ دەکات.

دوو کوڕی ناوبراویش به تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتدا لە لایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر دەکرێن.

کوڕێکی ناوبراو بە ناوی ''ڕەحیم فتووحی'' توێژەر و نووسەرە کە خاوەنی چەندین کتێب و نووسراوەی پڕ بایەخ لە بواری مێژوو و وێژەیە.

تەرمی حاجی ئەحمەد لەنێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک دەسپێردرێت.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.