کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر ماڵاوایی لە ژیان کرد

11:11 - 13 رەزبەر 2719

کوردستان میدیا: کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و ناسراوی خەڵکی شاری بۆکان، کۆچی دوایی کرد.

كەسايەتييەكى نيشتمانپەروەر و ماموستایەکی قوتابخانەكانى شاری بۆكان بە ناوی "سەيد فەتاح حوسێنی''، كوچى دوايى كرد.

مامۆستا "سەيد فەتاح" هەم مامۆستايەكى خۆشەويست بوو و هەم وەك كەسێكى نيشتمانپەروەر قوتابييانی بو نیشتماندۆستی و دووریكردن له خيانەت و خۆفرۆشى هان ده‌دا.

مامۆستا "سەيد فەتاح" له سەرەتای شۆڕشی گەلانى ئێرانەوە تا پاييزى ساڵى ١٣٦٠ی هەتاوی كه شارى بۆكان له كۆنترۆڵى هێزی پێشمەرگەدا بوو، له قوتابخانەی "ئێبنی سينا" كه له لايەن حيزبى دێموكراتى كوردستانى ئێرانەوه ئيداره دەكرا، وانەى بیرکاریی بە قوتابییان دەوتەوە.

ناوبراو، ئەو ماوەيەی وەك خۆشترين دەورانى مامۆستايى بو قوتابييان، وەك بيرەوەرى دەگێڕايەوه.

هەروەها مامۆستا "سەيد فەتاح"، یاریزانی خۆشه‌ويستى تیمی فووتباڵی لاوانى بوكان بوو.

تەرمی مامۆستا "سەید فەتاح"، لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.