کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر کۆچی دوایی کرد

13:04 - 16 خەرمانان 2719

کوردستان میدیا: کەسایەتییەکی خۆشناو و ناسراوی شاری سنه، بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی هەینی، ڕێکەوتی ١٥ی خەرمانان، کەسایەتییەکی خۆشناو بە ناوی عەلامە مامۆستا "محەممەدئەمین شەریعەتی"، خەڵکی شاری سنه، دوای تەمەنێکی پڕسەروەری، کۆچی دوایی کرد.

مامۆستا "محەممەدئەمین"، کەسایەتییەکی کوردپەروەر و نیشتمانپەروەر بووە.

بنەماڵەی ناوبراویش، بنەماڵەیەکی ناسراو و بەناوبانگی سنەن کە هەمیشە پشتیوان و یاوەری حیزبی دێموکرات بوون و هەن.

تەرمی مامۆستا "محەممەدئەمین"، لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.