کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر کۆچی دوایی کرد

11:37 - 17 رەزبەر 2719

کوردستان میدیا: کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر لە شاری ڕەبەت ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی سێشەممە، ١٦ی ڕەزبەر، کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر بە ناوی مام "حەسەن ئیسماعیلی"، ناسراو بە "حەسەن حەلیم"، لە شاری ڕەبەت کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو هەمیشە پشتیوانی حیزبی دێموکرات و پێشمەرگەکانی حیزب بووە.

تەرمی ناوبراو لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.