کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر کۆچی دوایی کرد

16:09 - 25 رەزبەر 2719

کوردستان میدیا: کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر کە هەمیشە یارمەتیدەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بووە، ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، میرزا "عه‌بدوڵڵا زیائی"، کوڕی حاجی "ڕه‌سووڵ  زیائی"، ناسراو به حاجی "ڕه‌سووڵ ئاسنگه‌ر"، کۆچی دوایی کرد.

میرزا عه‌بدوڵڵا که‌سێکی نیشتمانپه‌ر‌وه‌ر و دڵسۆز بوو که هه‌موو کات یارمه‌تیی هه‌ژارانی دە‌دا.

له دوای  ڕووداوه‌کانی ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوی، میرزا عه‌بدوڵڵا له ڕێگای چه‌ند خزمێکیه‌وه که ئه‌ندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوون، به نهێنی یارمه‌تیی هێزی پێشمه‌رگه‌ی دە‌دا.

دوای داگیرکردنی کوردستان له لایەن ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانە‌وه، ناوبراو لەژێر گوشاری جاش و خۆفرۆشان، ناچار بوو شاری بانه بەجێ بهێڵێت و بۆ ژیان ڕووی کرده‌ تاران.

پاشان ماڵی کاک عەبدوڵڵا له لایەن ڕێژیمەوە دەستی بەسەردا گیرا.

ناوبراو هەتا دواساتەکانی ژیانی وەفادر بە ڕێبازی حیزبی دێموکرات مایەوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.