کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر کۆچی دوایی کرد

10:54 - 8 رەزبەر 2718

کوردستان میدیا: کەسایەتییەکی دڵسوز و نیشتمانپەروەر خەڵکی شاری مەهەباد بۆ هەمیشە دڵی لە لێداون کەوت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٨ی ڕەزبەری ١٣٩٧ی هەتاوی، حاجی "عوسمان شیلانی" کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر لە شاری بۆکان ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ئەو کەسایەتییە دڵسۆز و نیشتمانپەروەرە کە بە هەموو توانایانەوە خزمەتی بە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی نەتەوەکەی کرد و ماڵ و دارایی لە ڕۆڵە پێشمەرگەکانیان درێغ نەکرددووە. حاجی عوسمان شیلانی خەڵکی ئاوایی سوێناسی گەورکانی مەهاباد بە شانازییەوە لە سەردەمی لاوەتییەوە وەک ئەندامی حیزب تێکەڵ بە ڕیزەکانی حیزب بوو. لە پاش خەباتی ئاشکرای حیزب ماڵ و مەنزڵی بوو بە ماڵی شوڕشگیڕان و ئەو بنەماڵانەی لە چنگ زۆردارییەکانی ڕێژیمی تازە بە دەسەڵات گەیشتوو پەڕیوەی شاخ و گوندەکان ببوون لە ماڵی حاجی دەحەسانەوە و دەمانەوە.

حاجی عوسمان بە هۆی پەنادان بە شۆڕشگێڕان گەلێک جاران تووشی هەڕەشە و ترساندن بوو؛ بەڵام هیچ کات دەلاقەی هزر و ماڵ و توانای بە سەر حیزبەکەیدا دانەخست.

ناوبراو لە کۆنفڕانسێک کە گوندی سۆیناس دەبەسترێت ئەرکی چاودێری بە سەر کاروباری کۆنفڕانسەکەدای لە ئەستۆ بووە.

حیزبی دێموکرات سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.