کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر کۆچی دوایی کرد

09:43 - 1 سەرماوەز 2718

کوردستان میدیا: کەسایەتییەکی ناسراو و نیشتمانپەروەر لە شاری بۆکان بە هۆی نەخۆشی بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، کاک "جەعفەر ئارامش" کوڕی "عەلی فەرامەرز، برای شەهیدان "کەریم، سولەیمان و محەممەد ئارامش" کە کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و خۆشناوی ناوچەی چۆمی مەجیدخان بوو لە تەمەنی ٥٨ ساڵیدا لەنەخۆشخانەیەکی شاری تاران کوچی دوایی کرد.

جەعفەر ئارامش، وێڕای براکانی لە شۆڕشی گەلانی ئێراندا دژی ڕێژیمی پاشایەتی، چالاکانە بەشداری کرد و لە بزووتنەوەی خەڵکی کوردستاندا پشتوانی بەردەوامی هێزی پێشمەرگەی کۆردستان بوو.

 ناوبراوبه هۆی پشتیوانییە بەردەوامەکانی چەند جاران لە لایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا و ئازار درا. ئەو هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی بە ڕێبازی شەهیدان و حیزبی دێموکرات وەفادار مایەوە ئاواتی ئەوە بوو جێژنی سەرکەوتنی پێشمەرگە و ڕاسانی نوێ لە کوردستاندا بگرێت.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.