کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەری ناوچەی سندووس کۆچی دوایی کرد

10:27 - 26 رەزبەر 2718

کوردستان میدیا: کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و دڵسۆزی حیزبی دێموکرات، لە ناوچەی سندووس، سەر بە شاری نەغەدە، کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی ڕەزبەر، کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و دڵسۆزی گەل و حیزب، حاجی سەید فەتاح فەتاحی، خەڵکی گوندی قەڵاتان، لە ناوچەی سندووس، سەر بە شاری نەغەدە، لە تەمەنی ٩٢ ساڵەییدا کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو بە هۆی دڵسۆزی و نیشتمانپەروەری، لە ژیانیدا زۆری چەرمەسەری و ناخۆشی دیوە و نەوە بە نەوەی ئەو کۆچکردووە لە ژێر ڕێنمونی و ئامۆژگارییەکانی ناوبراو چەکی شەرەفی پێشمەرگایەتیی حیزبیان هەڵگرتووە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.