کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گرافیستکاری سنەیی، خەڵاتی فێستیڤاڵی نێلسون ماندێلای وەرگرت

20:56 - 15 سەرماوەز 2714

کوردستان میدیا: وێنەی گرافیستکاری کوردی خەڵکی سنە لە فێستیڤاڵی ماندێلا، باڵندەی ئازادی خەڵاتی پێشکەش کرا.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، وێنەی کێشراوە لەلایەن مێهران زارع، گرافیستکاری کوردی خەڵکی سنە وەک یەکێک لە بەرهەمەکانی فێستیڤاڵی ماندێلا، باڵندەی ئازادی هەڵبژێردراو و خەڵاتی پێشکەش کرا.

11575.jpg
مێهران زارع، گرافیستکاری کوردی خەڵکی سنە

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ماندێلا، باڵندەی ئازادی، بە ناوەرۆکی کەسایەتی نێلسون ماندێلا، بە بەشداری ٣٤٢ گرافیستکار لە ٢٢ وڵاتی جیهان بە ٤٢٢ وێنەی کێشراوە، بەڕێوەچوو.

پۆستێری کێشراوە لەلایەن مێهران زارع، لەلایەن شاندی داوەران وەک باشترین بەرهەم هەڵبژێردرا و خەڵاتیان بە ئەم گرافیستکارە کوردە پێشکەش کرد.

مێهران زارع، ساڵی ٢٠١٢ی زایینی لە کێبڕکێی جیهانی بیلیورد(Art Moves Festival) لە وڵاتی لەهێستان وەک یەکێک لە گرافیستکارە لێهاتوویەکان هەڵبژێردرا.

یەکێک لە پۆستێرە کێشراوەکان لەلایەن گرافیستکاری کورد لە ژێر ناوی رۆیای سووڵح لە مۆزەی ئوکراین لە تەنیشت بەرهەمەکانی دیکەی ئەم مۆزەیە خراوەتە بەر دیدی بینەران.