کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گرانی بووەتە هۆی نیگەرانیی خەڵکی کوردستان

17:57 - 10 خەرمانان 2719

کوردستان میدیا: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، گرانیی لەڕادەبەدەر بووەتە هۆی نیگەرانیی خەڵک و ناڕەزایەتییان بەرانبەر بەو دۆخە.

بەپێی قسەکانی هاووڵاتییەک کە بێزاریی خۆی لە دۆخی ئابووری دەربڕیوە، نرخی زۆربەی هەرەزۆری پێداویستییەکانی ژیانی خەڵکی کوردستان لە ئاستێکدایە کە ئیتر خەڵک توانای دابینکردنیانی نییە یان بەسەختی دەتوانن دابینی بکەن.

ئەو هاووڵاتییە باس لەوە دەکات کە لە بری چەند تیکە کەلوپەلی سەرەتاییدا، ١٤٤هەزار و ٤٠٠ تمەن پارەی داوە و هەروەها باس لەوە دەکات کە نرخی زۆربەی شتەکان بەپێی نرخی ساڵی ڕابردوو ٣ تا ٤ ئەوەندە هەڵکشاوە.

هەروەها باس لەوە دەکات کە کرێی خانوو و کرێی ماشین بە شێوەیەکی بەرچاو هەڵکشاوە، لە بەرانبەردا حەقدەستەکان لە جێی خۆیدایە.

ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بە شێوەیەکی سیستماتیک، هەوڵی هەژارکردن و بردنە سەرەوەی ڕێژەی چارەڕەشی لە کوردستاندا دەدات.