کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گرووپی شاخەوانیی "سیلوانا"، بەنداوی مەهابادیان خاوێن کردەوە

11:12 - 11 خەرمانان 2719

کوردستان میدیا: ئەندامانی گرووپی شاخەوانیی "سیلوانا"، بە شێوەی خۆڕسک دەستیان دایە خاوێنکردنەوەی بەنداوی مەهاباد و پەیامی پاراستنی ژینگەیان بە هاووڵاتییان گەیاند.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی یەکشەممە، ١٠ی خەرمانان، ئەندامانی گرووپی شاخەوانیی سیلوانای مەهاباد، بە سەرپەرستیی "جەمیلە سیگارچی"، لە هەوڵێکی خۆڕسکدا، ئەمەگناسیی خۆیان بە ژینگەی کوردستان نیشان دا و دەوروبەری بەنداوی مەهابادیان لە زبڵ خاوێن کردەوە.

لەم چالاکییە ژینگەپارێزییەدا لە سەرەتای بەنداوی مەهابادەوە بە مەودای ٥ کیلۆمیتر لە جادەی سەردەشت، خاوێن کرایەوە.