کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گرووپی ژنانی "گەلاریسـ"ـی کرماشان، بانگهێشتی کاناڵیTRTی تورکیەیان ڕەت کردەوە

12:02 - 21 رەزبەر 2719

کوردستان میدیا:: گرووپی ژنانی "گەلاریسـ"ـی شاری کرماشان، بانگهێشتی کاناڵی  TRTی تورکیەیان ڕەت کردەوە و پشتیوانیی خۆیان بۆ ڕۆژئاوا دەربڕی.

ئاژانسی هەواڵدەریی "کوردپا" بڵاوی کردووەتەوە، گرووپی ژنانی "گەلاریسـ"ـی شاری کرماشان، لە هەمبەر هێرشی دەوڵەتی تورکیە بۆ سەر ڕۆژئاوا هەڵوێستیان گرت و سەرەڕای دوو مانگ تەمرینکردن، بانگهێشتی کاناڵیTRTی تورکیەیان ڕەت کردەوە.

ئەو گرووپە پاش ڕەتکردەنەوەی بانگهێشتی کاناڵی  TRTی تورکیە، پشتیوانیی خۆیان لە ڕۆژئاوا دەربڕی و هێرشی دەوڵەتی تورکیەیان مەحکووم کرد.

گرووپی ژنانی "گەلاریس" ڕایگەیاندووە: "بە هیوای ئەو ڕۆژە کە شەرافەت و مرۆڤایەتی و ئاشتی، جێگای سیاستی نژادپەرستی و شەڕ بگرێتەوە".

گرووپی ژنانی "گەلاریس" لە ساڵی ٩٦ی هەتاوی، لە شاری کرماشاندا دامەزراوە و لە بواری مۆسیقای فۆلکلۆر و سونەتی چالاکیی هەیە و هەتا ئێستا چەندین کۆنسێرتی لە "سلێمانی، کفری، چوار مەحاڵی بەختیاری و کرماشان" بەڕێوەبردووە.