کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گرینگترین هەوڵی تیمە میدیاییەکانی سپای پاسداران، سڕینەوەی پرسی کورده

12:36 - 19 خەرمانان 2719

کوردستان میدیا: میدیا و چاپەمەنییەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە کوردستاندا، لە هەوڵدان بچووکترین خزمەتگوزاری و کاری ڕێژیم بە قازانجی خۆیان زەق بکەنەوە و باقیی کێشەکانی دیکە لە پێش چاودا بشارنەوە.

کاربەدەستانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە کوردستاندا، جیا لەوەیکە لە ڕێگای بنکە و ناوەندەکانی خۆیانەوە خەڵکی کوردستان سەرکوت دەکەن، لە ڕێگای میدیا و ڕاگەیاندنەکانی خۆیانەوە هەوڵ دەدەن پرسی کورد لە کوردستاندا بسڕنەوە.

سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران، لە چوار پارێزگای سنه، ورمێ، کرماشان و ئیلام، بە هاوکاریی قەرارگای حەمزە و زانکۆی ئیمام حوسێن، چەندین ماڵپەڕیان دامەزراندووە و ڕاستییەکانی کوردستان چەواشەکاری دەکەن.

لە لایەکی دیکەوە ئەو ماڵپەڕانە، هەواڵی وەک "یاری بە گۆرەوی" لە کوردستان یان هاتنی گۆرانیبێژێکی فارس بۆ کوردستان، بە گەورەیی پیشان دەدەن.

بەڕێوەبەریی ئەو ماڵپەڕانە، لە دەستی ڕێکخراوی سپای تێرۆریستی پاسداراندایە.