کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گرێبەستێکی کارەساتبار لە ئێراندا واژۆ دەکرێت

12:48 - 27 خەرمانان 2719

کوردستان میدیا: ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بۆ دەربازبوون لە کێشە و گرفتی ئابووری، پەنا بۆ هەموو ڕێگایەک دەبات و لە ئیستادا بڕیارە گرێبەستێک واژۆ بکات کە نەوتی ئێران هەرازنفرۆش بکرێت.

ڕۆژی سێشەممە، ٢٦ی خەرمانان، لە دانیشتنێکدا، هەیئەتێکی نوێنەرانی ژووری بازرگانیی تاران بڕیاریان داوە کە گرێبەستێکی ٤٠٠ میلیارد دۆلاری لە نێوان ئێران و چین واژۆ بکرێت.

بەپێی ئەو بڕیارە، نەوتی ئێران ٢٠ هەتا ٣٠ لەسەد ئەرزانتر دەفرۆشرێت.

"شەماڵ بۆکانی"، چالاکی سیاسی، لەم بارەیەوە باس لەوە دەکات: " قەراردادەکە هێشتا ناوەرۆکی ڕوون نییە، ئاخۆ تەنیا بواری نەوت دەگرێتەوە یان نا، بەڵام ئەگەر تەنیا کاڵا لە بەرانبەر نەوتدا بێت، هەر ڕێژیمی ئێران قازانج دەکات، بەو مەرجەی گەمارۆکانی ئامریکا لە سەری بەردەوام بن، چونکە ئامریکا دەروەستی چین نایەت".

میدیاکانی ڕێژیمی ئێران هەتا ئێستا دژکردەوەیەکیان پیشان نەداوە و باسی لێوە ناکەن.

کارناسانی ئابووری باسیان لەوە کردووە کە ئەگەر ئەو گرێبەستە ڕاست بێت، کارەسات ڕوو دەدات.