کوردستان میدیا: سپای پاسدارانی رێژیم له گوندی دزڵیی سه‌ربه شاری مه‌ریوان، پێشگیریی له کاسبیی خه‌ڵکى له‌سه‌ر سنوور گرتووه و هاوکات داوای له خه‌ڵک کردووه ببن به ئه‌ندامی به‌سیج.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، له گوندی دزڵیی سه‌ربه ناوچه‌ی هه‌ورامانی مه‌ریوان، هێزه‌کانی سپای پاسدارانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، گوشاریان بۆ ئاژه‌ڵدارانی ئه‌و گونده هێناوه و له هێنانه‌وه‌ی ئاڵف له کوێستانه‌کان پێشگیریان کردووه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا، هێزه‌کانی سپای پاسدارانی رێژیم، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که کارتی هاتوچۆی سه‌ر سنوور کۆڵبه‌رییان هه‌یه، ئیزنی کاسبی و کۆڵبه‌رییان به هاووڵاتییانی خه‌ڵکی گوندی دزڵی نه‌داوه.
به‌پێی ئه‌م راپۆرته، رێکه‌وتی ٢٦ی جۆزه‌ردانی ١٣٩١ی هه‌تاوی، سه‌رهه‌نگێکی سپای پاسدارانی رێژیم له شاری سه‌وڵاوا، له نوێژی هه‌ینی قسه‌ی بۆ خه‌ڵکی گوندی دزڵی کردووه و به خه‌ڵکی راگه‌یاندووه، لاوانی دزڵی ده‌توانن له ساڵۆنی وه‌رزشی خۆیان سه‌رقاڵ و له به‌سیجدا ناونووسی بکه‌ن. ئه‌و فرمانده‌یه مه‌رجیشی بۆ ناونووسی داناوه و گوتوویه‌تی لاوانی ته‌مه‌ن نیوان ١٨ هه‌تا ٢٤ ساڵ، ده‌توانن چه‌ک هه‌ڵبگرن.
به‌پێی وته‌ی هاووڵاتییه‌کی خه‌ڵکی گوندی دزڵی، ئه‌و سه‌رهه‌نگه هه‌ڵگرتنی چه‌کی سپای پاسدارانی وه‌کوو کار و پیشه هیناوه‌ته ئاراوه، به‌ڵام له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه وه‌ڵامی نه‌رێنی دراوه‌ته‌وه. خه‌ڵکی ئه‌و گونده داوایان کردووه که ئه‌وان کاری ئازادیان ده‌وێ و ده‌یانهه‌وێ له‌سه‌ر سنووره‌کان پیشه و کاری ئازادیان هه‌بێت.
رێژیم له حاڵێکدا پێشگیریی له خه‌ڵکی ئه‌و گونده له‌مه‌ڕ کاسبی له‌سه‌ر سنووره‌کان ده‌گرێت که کارتی تایبه‌تیی هاتوچۆی سنووریان بۆ دروست کردوون، به‌ڵام ئیزنی کار کردنیان پێ ناده‌ن.
راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران